دەربارەی کتێب
کتێبی “کاریگەری لوسیفەر” باس لەوە دەکات کە چۆن هەریەکێک لە ئێمە لە هەندێک بارودۆخدا دەتوانین بەرەو ڕەفتاری خراپ و خراپەکارانە ببرێین. پرۆفیسۆر فیلیپ زیمباردۆ، نووسەری ئەم کتێبە ڕوونی دەکاتەوە کە دونیای ئێمە پڕە لە چاکە و خراپە؛ لە ڕاستیدا چاکە و خراپی دوو دیوی یەک دراون کە لە هەموو مرۆڤەکاندا بوونیان هەیە.
هەموومان چیرۆکی لوسیفەر دەزانین؛ فریشتەیەکی خۆشەویستی خودا بوو کە بەهۆی سەرپێچیکردنی خودا و سوجدەی نەبرد بۆ مرۆڤ لە ئاسمان دەرکرا و دواتر بوو بە شەیتان. ئەم ڕووداوە سەرەتای خراپەکاری بوو لە جیهاندا.
کتێبی “کاریگەری لوسیفەر” نیشان دەدات کە چۆن مرۆڤە باشەکان دەتوانن ببنە مرۆڤی خراپ. ئەم کتێبە جەخت لەوە دەکاتەوە کە کەس لە بنەڕەتدا خراپ نییە؛ بەڵکو هۆکارە جۆراوجۆرەکان دەبنە هۆی خراپەکاری لە مرۆڤەکاندا.
لەم کتێبەدا فێردەبین چۆن بەرەنگاری هێزە خراپ و فێڵبازەکان ببینەوە و ببینە پاڵەوانی باش. فیلمی “کاریگەری لوسیفەر” لە ساڵی ٢٠٠٨ خەڵاتی کتێبی ویلیام جەیمسی بەدەستهێنا
هنوز بررسیای ثبت نشده است.