دەربارەی کتێب
کتێبی “ ئاژەڵێک بە کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی “ باس لە مرۆڤ دەکات؛ دەربارەی هۆکاری خۆشەویستی و چۆنیەتی دروستبوونی کارەکتەرەکان و هۆکارەکانی سەرکەوتنیان لە ژیاندا. دەیڤید بروکس نووسەری ستوونی نیویۆرک تایمز کاتێکی زۆری بۆ ڕوونکردنەوە و لێکۆڵینەوە لەم کتێبە بەسەر بردووە. لەم کتێبەدا باس لەوە دەکات کە مرۆڤەکان ئەوەندەی بیری لێدەکەنەوە کۆنترۆڵی ڕەفتارەکانیان نییە.
دەیڤید بروکس لە فیلمی ” ئاژەڵێک بە کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی “دا باسی عەقڵی نائاگا دەکات؛ عەقڵی نائاگا بەشێکی بچووک و تاریک نییە، بەڵکو بەشێکی داهێنەرانەیە کە زۆربەی چالاکییەکانی مێشک تێیدا ڕوودەدات. ئەم کتێبە لایەنە کۆمەڵایەتییە قووڵەکانی مێشکمان ئاشکرا دەکات و ڕەخنە لە پێشوەختە زانینەکانی پەیوەست بە عەقڵانیەت و تاکگەرایی و ئای کیو لە سەردەمی نوێدا دەگرێت.
پوختەی کتێبی ” ئاژەڵێک بە کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی ” چیرۆکی سەرکەوتن و بەرگریکردنە لە پێشکەوتن، و شێوازی تێڕوانینمان بۆ خۆمان و جیهان دەگۆڕێت.
هنوز بررسیای ثبت نشده است.