TPM College

photo_2024-04-17_15-03-07

لەگەڵ ئێمە باشترین نوسخەی خۆتان بەدەست بهێنن

لە کۆتایی هەر کەرت و بەند و بەشێک دا چەندین جار بەشێوەی ئۆنلاین لە یەک کاتتدا تاقیکردنەوە بە خوێندکاران دەکرێت لەسەر شێوەی پرسیاری وەزاری و لە کۆتایی هەر تاقیکردنەوەیەکدا ڕاستەوخۆ نمرەکەت پێ دەدرێتەوە.

پرسیارەکان لەلایەن بە ئەزمونترین مامۆستایانی کوردستانەوە دانراوە کە زۆربەیان لەدانانی تاقیکردنەوەی وەزاریدا بەشداربوون.

سودی ئەم تاقیکردنەوەیە چیە ؟

تاقیکردنەوە واتە بەدەست هێنانی ئەزموون،
لە هەر بابەتێکدا تا زیاتر تاقیکردنەوە بکەیت زیاتر هەڵەکانی خۆتت بۆ دەردەکەوێت و ئاستی خۆتت بۆ دەردەکەوێت، ئەم تاقیکردنەوەی ئێمە سودی ئەوە بە تۆ دەگەیەنێت کە پێش ئەوەی بچیتە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ بەتەواوی ئامادە دەکرێیت و زیاتر لە ۲٠ جار تاقیکردنەوە لەسەر شێوازی وەزاری دەکرێیت ئاستی خۆتت بۆ دەردەکەوێت.

هەروەها

یەکێک لەسودە هەرە گرنگەکانی ئەوەیە کاتێک دەچیتە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ واتە وەزاری تەماشا دەکەیت زۆربەی پرسیارەکان دوبارەن و ئاشنای پێیان چونکە پرسیارەکانی ئێمە لەلاین مامۆستا بەئەزمونەکانەوەیە و زۆربەی ئەو پرسیارانە دادەنرێت کە ئەگری هاتنەوەیان بۆ وەزاری زۆرە و زۆربەیان لەوانە دێنەوە.

۱ـ لەلایەن ئەزمونترین مامۆستایان پرسیارەکان دانراوە

۲ـ لە هەر ەشێکدا زیاتر لە ٥ جار تاقیکردنەوە دەکرێیت و بە تەواوی ڕادێیت لەسەر پرسیاری وەزاری و لات ئاسان دەبێت و ترست نامێنێت.

۳ـ تاقیکردنەوەکان بەشێوەی ئۆنلاینەو لە یەک کاتی دیاری کراودا لە سایت و ئەپی TPMcollege بۆ هەموو خوێندکارانی کوردستان دەکرێتەوە.

٤ـ ماوەی هەر تاقیکردنەوەیەک دیاریکراوە و دوای تەواو بوونی کاتی تاقیکردەوەکە بەنامەکە دادەخرێت.

٥ـ ڕاستەوخۆ دوای تەواو بووی تاقیکردنەوە نمرەکەت پێ دەڵێت و هەموو نمرەکان لە هەژماری تایبەت بە هەر خوێندکارێکدا دەمێنێتەوە و لە کۆتایی ساڵدا هەمووی کۆ دەکرێتەوە و تێکڕای وەردەگیرێت و دەدرێتەوە بە خوێندکار.

٦ـ لە کۆتایی هەر تاقیکردنەوەیەکدا ئاسی یەکەم و دووەم و سێیەم خەڵات دەکرێن.

۷ـ تاقیکردنەوە لە هەروانەیەکدا بە جیا دەکرێت و تۆ دەتوانی تەنها ئەو وانەیە هەڵبژێریت کە دەتەوێت.

تاقیکردنەوەی وەزاری بۆ کێ دەبێت؟

تاقیکردنەوەی وەزاری بۆ هەموو ئەو خوێندکارانەیە کە ئێستا لە پۆلی ۱۲ (زانستی، وێژەیی، پیشەیین)
لە ساڵانی داهاتودا بۆ بەشەکانیتریش دابین دەکەین.

یەکەم/ تاقیکردنەوەی سەرەتای ساڵ تاوەکو تاقیکردنەوەی وەزاری.

لەم بەشەیاندا هەموو کۆتایی هەفتەیەک تاقیکردنەوە بە خوێندکاران دەکرێت تا کوێیان خوێندووە بە پێی ئەو سیستەمەی کە وەزارەتی پەرەوەردە دایناوە کە دەبێت چەنێک بخوێنرێت و ئێمەش تەنها لەو بەشەدا تاقیکردوە بە خوێندکار دەکەین.

دووەم/ تاقیکردنەوەی ئامادەکاری بۆ وەزاری

ئەم بەشەیان بۆ ئەو خوێندکارانەیە کە نەیانتوانیوە لە سەرەتای ساڵدا لەگەڵمان بەشدار بن ، دەتوانن لەم بەشەیاندا بەشدار بن لەگەڵمان

دوای ئەوەی کە مۆڵەتی سەعیکردن دەدرێ بە خوێندکاران بێ گوممان هەر خوێندکارێک لەسەر پلانێک سەعی دەکات ،
لەبەر ئەوە لەم بەشەیاندا هەر خوێندکارێک بە جیا و بە ویستی خۆی تاقیکردنەوە دەکات و هەمووی لە یەک کاتدا نیە،
بەڵام پرسیاری هەر خوێندکارێک لەگەڵ خوێندکارێکیتر تەواوی جیاوازە و چەندەها نمونەی پرسیاری جیاواز دانراوە.

دوای ئەوەی خوێندکار کتێبێک تەواو دەکات دەتوانێت ۳ جار تاقیکردنەوە بکات لە هەر وانەیەکدا ، واتە ۳ جۆر پرسیاری تەواو لە هەموو کتێبەکەدا دانراوە بەجۆرێکیتر بڵێین وەک وابێت ۳ جار تاقیکردنەوەی وەزاریت کردبێت لەو وانەیەداو پرسیارەکان لە٪۱٠٠ وەک پرسیاری وەزاری دانراون.

لەم بەشەدا خوێندکار ئازادە چ کاتێک تاقیکردنەوە دەکات و بە ویستی خۆی کاتی تاقیکردنەوەکە هەڵدەبژێێت ، بەڵام ماوەی تاقیکردنەوەی هەر خوێندکارێک ۳ کاتژمێرە کە هەمان ماوەی تاقیکردنەوەی وەزاریە.

دوای ئەوەی هەر ۳ تاقیکردنەوەکەت ئەنجامدا تێکڕای نمرەی ئەو سێ تاقیکردنەوەی وەردەگریت کە زۆر نزیکە لە هەمان ئەو نمرەیەی لە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ بەدەستی دەهێنیت و ئاستی ڕاستەقینەی خۆتت بۆ دەردەکەوێت.

نرخی بەشداریکردن

نرخی بەشداری کردن لەتاقیکردنەوەی ئامادەکاری بۆ وەزاری بۆ هەر وانەیەک ٥ هەزار دینارە و ئەگەر هەموو وانەکان پێکەوە بەشداری بکەیت تەنها ۱٠ هەزار دینارە.

ئەم داشکادنە بۆ ۳٠٠ نەفەری سەرەتایە و دواتر نرخی بەشداریکردن بۆ هەر وانەیەک دەبێتە ۱٠ هەزار

بەشی خۆت هەڵبژێرە لە خوارەوە